Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:57

سه‌ربه‌ست له‌زگین: پلان و سه‌رپه‌رشتی کردن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌ سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆک بارزانی بووه‌

کوردستان TV
100%

سەربەست لەزگـین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بە پاڵپشتی گەل بۆ پاراستنی نیشتیمان و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ستی به‌ قسه‌كانی كرد و رایگه‌یاند:  

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بۆچی هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێنه‌ ئامانج هه‌رچه‌ند كه‌ رۆڵێكی بێ وێنه‌یان هه‌بووه‌ له‌ شكاندنی تیرۆریستانی داعش و به‌رده‌وامیش هاریكار بووه‌ بۆ عێراق چ له‌ رووی سیاسی چ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌، وته‌كانی به‌ په‌ندێكی كوردی ده‌ستپێكرد و گوتی ((‌ داری به‌رهه‌مدار زیاتر ده‌ستی بۆ ده‌بردرێت )) .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پارتی و رێبازه‌كه‌ی به‌رهه‌مداره‌ و مساوه‌مه‌ش له‌ سه‌ر مافه‌كانی نه‌كردووه‌ و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ش هه‌میشه‌ خاڵی سه‌ركه‌وتن بووه‌ بۆ كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا سه‌رۆك بارزانی رۆلێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ رووی مه‌یدانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی ده‌كرد له‌ ته‌واوی مه‌یدانه‌كان.

هه‌روه‌ها پلان و سه‌رپه‌رشتی كردن له‌ سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی دابووه‌ .
كێشه‌كانى هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ چه‌ندین ساڵ چاره‌سه‌رنه‌كرابوون له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌، له‌ رووی بوونی چه‌ك و دارایی، هه‌میشه‌ عێراق هاوكار نه‌بووه‌ و نه‌یویستووه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌هێز بێت، ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ چه‌كی كۆن بووه‌ له‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ به‌ ده‌ست بێنێت.

ئامانجی پارتی به‌روبارێك خوێن هاتۆته‌ كایه‌وه‌، بۆیه‌ ناحه‌زان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ لاواز بكه‌ن و سوكایه‌تی به‌ سومبولی كوردستان بكه‌ن كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ناو واقیع و رووداوه‌كانن ده‌زانن كه‌ كێ داعشی تێكشكاند و كێ هه‌ولێری پاراست، تێكشكانی داعش له‌ مه‌خمور ده‌ستیپێكرد و له‌ شنگال به‌ كۆتا هات ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ سووكایه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، رووره‌شی و شه‌رمه‌زاریان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ .

سه‌رۆك بارزانی سات به‌ سات له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو، رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بوو له‌گه‌ڵ پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و سه‌ركه‌وتننانه‌ی مسۆگه‌ر كرد.

سـەربەسـت لەزگـین  بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە  گوتیشى: كلیلی ئازادكردنی موسڵ له‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌بوو و راده‌ستی هێزه‌ عێراقیه‌كان كرا.

ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌ستێكی ناوه‌خۆیی له‌ ناوچه‌ی كه‌ركووك، بووه‌ هۆی له‌ ده‌ستتدانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌. حشدی شه‌عبیش ئه‌و هه‌له‌ی قۆزته‌وه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی لاواز بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستان له‌ ناو ببه‌ن به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی  سه‌رۆك بارزانی توانیان له‌ پردێ و سحیلا و مه‌حمودیه‌ و تلسقۆف هێزه‌كانی حشد بوه‌ستێنن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ بگوترێت كه‌ هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان هه‌مووی له‌و هه‌وڵه‌دا بوون ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێك بده‌ن.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە  ئه‌وه‌شى رایگه‌یاند: له‌ كتێبی (بـۆ مـێـژوو) سه‌رۆك بارزانی ورده‌كاریه‌كانی زۆر جوان خستۆته‌ روو، مه‌سجی زۆر روونی تیا ئاراسته‌ كردووه‌. هه‌موو هه‌ماهه‌نگیه‌كانی بالای هه‌رێم و وڵاتانی جیهان له‌ رێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌هاته‌ رێكخستن، زۆریش ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز ده‌نرخاند و سه‌رسام بوون به‌ ئازایه‌تی و لێهاتوویی و خێرایی ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ش بۆ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه‌.

سەربەست لەزگـین رایگه‌یاند: كه‌ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد به‌وه‌ی بارزانی ته‌نها واز له‌ ریفراندۆم بێنێت، له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی له‌ كۆشكی سپی داوه‌تی ده‌كه‌ین و نازناوی قاره‌مانی شه‌ڕی داعش و میدالیای ئازایه‌تی پێشكه‌ش به‌ به‌رێزتان ده‌كه‌ین بارزانی له‌ وه‌ڵامدا ره‌تیكردۆته‌وه‌ و گوتویه‌تی كه‌ پرسی میلله‌ته‌كه‌م و كوردستان مه‌زنتره‌ له‌ خه‌ڵاتی كۆشكی سپی.

پێشمه‌رگه‌ فاكته‌ری ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری بووه‌، هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بۆته‌ جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێ و بۆ هیچ لایه‌ك به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن دوژمنان به‌رده‌وامه‌ بۆ لاوازكردنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌.

 
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.