Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:29

له‌نێو شاری که‌رکووک ئۆتۆمبێلی پۆلیس دزرا

کوردستان TV
#7
100%

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی كه‌ركووك لە بەردەم ماڵی ئەفسەرێکی پۆلیسدا دزراوە و لە ئێستادا گه‌ران به‌دوای ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ تاوه‌كو ئێستا نەدۆزراوتەوە.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی حوکومی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەردەم ماڵی ئەفسەریەک بە پلەی رائد لە گەڕەکی نیدای شاری کەرکووک دزراوە و تاکو ئێستا نەدۆزراوتەوە.

بەپێ زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک ئۆتۆمبێلە دزراوه‌كه‌ سەر بە بەشی لێکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی رحیم ئاوای شاری کەرکووکە و ئێستا ئەو ئەفسەری ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵی دزراوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە گەڵی بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.