Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:18

ئۆستن: هێزه‌کانی ئه‌مریکا بەردەوام دەبن لە مانەوە لە عێراق و ئەفغانستان

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا، ڵۆید ئۆستن، دوابەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەنجامدا.

پێنتاگۆن دەرباری ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئۆستن جەختی لەوە کردوەتەوە کە ناتۆ بۆ ئەمه‌ریکا گرنگە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا و سکرتێری گشتی ناتۆ باسیان لە ڕەوشی ئەمنی ناتۆ و کارەکانی رێکخراوەکە لە عێراق و ئەفغانستان کردووە.

ڵۆید ئۆستن رایگه‌یاندووه‌، هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە مانەوە لە عێراق و ئەفغانستان، ئەوەش لەکاتێکدایە ئیدارەی بایدن دوبارە چاو دەخشێنێتەوە بە سیاسەتەکانی لە عێراق، بەتایبەتی کەمکردنەوەی سەربازانی لە وڵاتەکەدا.

هەروەها ئەو دوو بەرپرسە باسیان لە کۆبوونەوەی ئایندەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ کردووە و بەڵێنیشیان بەیەک داوە لە مانگەکانی ئایندەدا دووبارە راوێژ بە یەکتر بکەن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.