Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:08

هه‌یسه‌م جبوری: له‌ کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدان

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یاخود سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

هه‌یسه‌م جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی راگه‌یاندووه‌ لیژنه‌كه‌یان دیراسه‌ی زۆربه‌ی بڕگه‌ و مادده‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقی كردووه‌ و پێشبینی ده‌كات له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یاخود سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ په‌رله‌مان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

گوتیشی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ بۆ بڕگه‌ و بابه‌ته‌كانی نێو پڕۆژه‌ یاساكه‌ كراوه‌ داواشكراوه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ بواری ئه‌منی زیاتر بكرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ ئه‌منییه‌ی ئێستا كه‌ عێراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.

جبوری دووپاتیشی كرده‌وه‌ گرفت بۆ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ دروستبووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاتنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و ده‌رئه‌نجامی گفتوگاكان ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ربكرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له‌ زۆرێك له‌ بڕگه‌ و مادده‌كانی یاساكه‌دا كردووه‌ له‌وانه‌ش بڕی موازنه‌ی باری له‌ناكاو له‌ پێنجسه‌د ملیار دیناره‌وه‌ بۆ سه‌د و په‌نجا ملیار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی باج و گومركه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای هاووڵاتییانی عێراق بگونجێت.

هاوكات نرخی پێشبینیكراوی به‌رمیلێك نه‌وتیش له‌ یاساكه‌، له‌ چل و دوو دۆلاره‌وه‌ بۆ چل و پێنج دۆلار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌ش عێراق بڕی پێنج تریلیۆن دیناری له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ بۆ زیاد ده‌بێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.