Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:51

هەزاران کەس لە مۆسکۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند که‌سیش دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ڕوسیا ئه‌مرۆ شەممە به‌ سەدان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ئازادكردنی ناڤالنی هاتبوونه‌ سه‌ر شه‌قام.

به‌ پێی هه‌واڵێكی یورۆ نیوز یولیا ناڤالنی هاوسەری ئه‌لێكسی ناڤالنی لە نێو ئەو کەسانەیە کە لە مۆسکۆ دەستبەسەرن، رێكخراوی ئۆڤد ئینفو ئەو گروپەی سەرپەرشتی دەستگیرکردنەکان لە ڕووسیا ده‌كات، بڵاویكرده‌وه‌ پتر له‌ سێسه‌د و په‌نجاو خۆپێشانده‌ر لە سیبریا و ڕۆژهەڵاتی دوور دەستگیرکراون.

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە مۆسکۆ و سانت پیته‌رزبۆرگ و شارەکانی دیکەی بەشی ئەوروپا لە ڕوسیا دەستیپێکرد، لە خۆپیشاندانەکاندا لە شاری یاکوتسک کە شارێکی ڕۆژهەڵاتی سیبریایە و پلەی گەرمی په‌نجا پله‌ خوار سفره‌، سێزده‌ کەس دەستگیرکراون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ پێشتریش حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو کە رێگه‌ به‌ خۆپێشاندانی بێ مۆڵه‌ت نادات. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوای دەستگیرکردنی بڵاوکراوەتەوە، ئەلێکسی ناڤالنی داوای لە خەڵک کردووە بڕژێنه‌ سه‌ر شەقامەکان.

شیاوی باسه‌ ئەلێکسی ناڤالنی ناسراوترین کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە حه‌ڤده‌ی کانوونی دووەم لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە بۆ مۆسکۆ و لە کاتی گەیشتنیدا دەستگیرکرا.

دادگای ڕوسیا سزای سی ڕۆژ زیندانی کردنی بۆ دەرکردووە، دەسەڵاتدارانی ڕووسیاش دەڵێن مانەوەی لە ئەڵمانیا مەرجەکانی سزاكانی پێشووی پێشێلکردووە. لە سایەی ئەم هەلومەرجەدا وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی شوباتدا بچێتە دادگا بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئاخۆ سزای سێ ساڵ و نیو به‌ندكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت یان خود نه‌خێر.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.