مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان و لهسهر پشكی پێكهاتهی توركمان لهههژماری تایبهت بهخۆی لهفهیسبووك نووسیویهتی: سەرۆک مسعود بارزانی، رەمزی شۆرشگێری و بەرخودانه.
سەرۆک مسعود بارزانی، پێشمەرگە و سەرۆک و سەرکردەی کارێزمای خەباتی رزگاری گەلی کوردستان و نیشتیمانە، هێمای شۆرشگێری و بەرخودانە بەرامبەر بە دوژمنانی گەلی کوردستان، قارەمانیەتی و تۆمارکردنی دەیان داستانی سەرکەوتن تەسلیم نەبوونە، بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێکشکێندرا و سەرۆک لە جێی هەموو جیهان نوێنەرایەتی شەڕی تیرۆرستانی داعشی کرد و ژیانی هەزاران هاووڵاتی لەناوچە کوردستانییەکان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە بەشەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگە پاراست، بۆیە دوژمنان هەموو رێگەیەک دەگرنە بەر بۆ شێواندنی راستییەکان و دروستکردنی سیناریۆی هەڵبەستراو و دوور لەراستی، کە ئەمەش دەرخەری شپرزەیی دوژمنانە بەرامبەر بە گەورەیی و کارێزمایی سەرۆک بارزانی.
سەرۆک رابەرێکە کە کوردستانیان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، پارێزەری دەستەکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە، بابەتی نەتەوەیی و کوردایەتی لە هەموو شتێک زیاتر پیرۆزتر بووە لای سەرۆک و هەرگیز سازشی نەکردووە لەسەر خاک و نیشتیمان و مافەکانی خەڵکی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، بۆیە وەک پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی و پشتیوانی سەرۆک بارزانی مافەکانمان دەستبەر و پارێزراوە و بەرێزیان داکۆکیکەری سەرسەختی مافەکانی پێکهاتەکان بە گشتی بووە، دڵنیاشین لەسەر دەستی سەرۆک دەگەیین بە ئامانج و سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی گشت مافەکانمان.
سەرشۆری بۆ دوژمنان و سەربەرزی بۆ شەهیدەکانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.