Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:24

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعشی له‌که‌رکوک راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێنج تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك، ده‌ستگیركراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، پێنج تیرۆریستیان له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش داواكراوبوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌ لێكۆلێینه‌وه‌كاندا، دانیان به‌وه‌داناوه‌ له‌ به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك سه‌ربه‌ داعش چه‌كداربوون و راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین ھێرشی تیرۆریستی بۆسه‌ر گوندی به‌شیر باشووری پارێزگای كه‌ركووك و پاڵاوگه‌وی نه‌وتی بێجی كردووه‌.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی له‌ به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.