سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق بگاتە ئەو ماددانەی كە باس لە پشكی ھەرێمی كوردستان دەكەن، ئەوانیش ماددەكانی 10 و 11ن و ھەموو ھەوڵێكیش دەدەین، كە پشكی ھەرێمی كوردستان پارێزراو بێت.
د. ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: لەم ھەفتەیەوە دەست بە گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دەكرێت و زۆر باشیش خۆمان ئامادە كردووە وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان و، ھەموو ھەوڵێك دەدەین كە پشكی ھەرێم و مافەكانی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پارێزراو بێت.
گوتیشی: ھەندێك گفتوگۆی سەرەتایی دەستیان پێكردووە، بەڵام گفتوگۆی جیددی بۆ دوایی پاش خراوە، بۆیە ئەم ھەفتەیە گفتوگۆی جیددی دەكرێت و لیژنەی دارایی و لایەنەكانیش پشتگیری لە مافەكانی كورد دەكەن.
سەبری باسی لەوەش كرد، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دوو ماددە باس لە مافەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، ئەوانیش ماددەكانی١٠و١١ن و ھەوڵ دەدەین ئەو ماددانە دەستكارییان نەكرێت و وەكو خۆی تێپەڕ بێت و پارێزراو بن.
جێگای ئاماژه پێدانه، ئه‌مرۆ شه‌ممه 23 ى 1 ى 2021 شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بوودجه‌دا ، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بوودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 به ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆده‌ست نیشان كراوه كه میوانداری شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئێستا هه‌یه، گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێك خاڵی ناكۆكیش له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكاندا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.