Erbil 14°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 12:57

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری: پاره‌ى 3 مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: پاره‌ى سێ مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی نووسراوێك وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان كه ‌ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردووه‌ و هاتووه‌:  بریار درا به‌ خەرجکردنی مووچەی وانه‌بێژان بۆ  مانگەکانی 10  ، 11 ، 12ی ساڵی 2020  به‌ بڕی  چوار ملیار و 675 ملیۆن دینار.

 هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌: بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێ، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 250 هەزار دینار خەرج دەکرێ.
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.