Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:18

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەکڕێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت ، جگە لەوەی حكوومەتی عێراق ڤاكسینی كڕیوە و بڕیارە لە كۆتایی مانگی داھاتوودا بگات، ئێمەش خۆمان ئامادە كردووە و تیممان دروست كردووە بۆ ئەوەی كە پشكی ئێمە ھات، دەست بە بەكارھێنانی بكەین. دەشڵێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی ڤاكسین لە دانوستاندایە، بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بكڕن.
د. دلۆڤان محەمەد، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی ڤاكسین لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی ھاوشێوەی عێراق ئەوانیش ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكڕن، بەڵام تاوەكو ئێستا یەكلا نەبووەتەوە كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چەند ڤاكسین دەكڕێت، چونكە ئەوە پێویستی بە رێككەوتن ھەیە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمیش ئامادەیی نیشان داوە كە ڤاكسین بكڕێت و چەندین كۆبوونەوەش كراوە و نوێنەری ھەموو پارێزگاكانیشی تێدایە، هەروەها وەزارەتی تەندروستی راسپێردراوە بەو كارە ھەڵسێت و ئەوان گفتوگۆكان بكەن.
 گوتیشی، حكوومەتی عێراق گرێبەستی بۆ كڕینی ملیۆنێك و600ھەزار ڤاكسین كردووە و رێكارەكان تەواویش بوونە و بڕیارە لە كۆتایی مانگی داھاتوودا، ڤاكسینەكە بگاتە عێراق بۆ ئەوەی بەكاری بھێنن، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە.
د.دلۆڤان محەمەد باسی لەوەش كرد: لەو ڤاكسینەی حكوومەتی عێراقیش كڕیویەتی، پشكی ھەرێمی كوردستانیشی تێدایە و ئێمەش چەندین تیممان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی كە گەیشت دەست بە بەكارھێنانی بكەین.
به‌رێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرده‌وه‌: كه‌سەرەتا لە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و دواتر ھێزی ئەمنی و پاشان كەسانی بەتەمەن و نەخۆشی درێژخایەن دەست پێدەكەین، ئینجا خەڵكی ئاسایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.