یاریدەدەری ئابووری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: لە كاتێكدا تیرۆری دوژمن ڕووی لە سەرۆك بارزانییە، مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە سەرۆك بارزانی لە هیچ سەختییەكدا خۆی نەچەماندووە و خۆی ناچەمێنێت.
ڕێباز حەملان، لە نووسینێكیدا كه لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردهوه و ئاماژەی بەوە داوە: لە ئیمام شافیعییان پرسی، چۆن بزانین ئەھلی حەق کێیە لە زەمەنی زیاد بوونی فیتنەدا؟ ئەویش فەرمووی، دوای تیری دوژمن بکەون، ئەوە ئەتانبات بۆ لای ئەھلی حەق!.
دهشڵێت: چەندین ساڵە تیری دوژمن ڕووی لە سەرۆک بارزانییە، بەتایبەت دوای ئەوەی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان ئەم سەرکردەیە توانی زۆربەی لایەنە سەرەکییەکانی ھەرێمی كوردستان کۆبکاتەوە، هەروەها توانی دەنگی زیاتر 92%ی میللەتەکەمان بەھەموو جیاوازیی ئایین و رەنگ و ئایدۆلۆژیا بە دەست بھێنێت و بلێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرامبەر بە ھەموو شۆڤێنییەکان.
رێباز حەملان یاریدهدهری ئابووری سهرۆكی حكومهتى ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: سەرۆك بارزانی بەرامبەر بە ھەموو نەیارە ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەکییەکان وەستایەوە و توانیویەتی شکۆی سەرکەوتن وەک تاجێک بخاتە سەر سەری خەبات و قوربانیدانی میللەتێکی چەوساوە کە ناوی میللەتی کوردە، توانی بەشێکی گەورەی ئاواتی خوێنی شەھیدانی کوردستان بەو سەروەرییە گەورەیە لەسەر لاپەرەکانی مێژوو بە خوێنی ئاڵیان بنەخشێنێ.
لهكۆتاییدا رایگهیاندووه: نەیار و دوژمنانی کورد لەم سەردەمەدا تەنھا سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەکانیان روو لەو كردووە، بەڵام ئەو چیایەکە مێژوو سەلماندویەتی ھیچ رەشەبایەک نایلەرزێنێ و رووداوەکانی رابردوو شاھیدن کە بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.