Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:17

باندێکی 3 که‌سی به‌ زیاتر لە‌کیلۆیه‌ک گرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى  نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سۆران سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ ڕۆژی 12 ى 1 ى 2021  توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی (1،20 ) یەك کیلۆ و بیست گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 3 ) سێ تۆمەتبار کە ماددە هۆشبەرەکەیان بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو پارچە ( لباد ـ ئیزوگام ) شاردبوویانەوە.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌رۆژی 20 ى 1 ى 2021  لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا کەسێکی ئێرانی به‌ناوی ( ف ، ف ، ف ) ده‌ستگیر بكه‌ن ، كه‌بڕی 110 دانه‌ حه‌بی هۆشبه‌ری له‌ناو پێڵاوه‌كانی حه‌شار دابوو.

ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌:

111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.