ئه‌مریكا نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی عێراق له پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی عێراق له پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ته‌رخان ده‌كات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: پاڵپشتییه‌كه تیمێكی ئه‌ندازیارانی مه‌ده‌نی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو بۆ خاڵانه بكه‌ن كه ده‌چێته‌وه نێو ناوچه‌ی سه‌وز و پلانێك بۆ چه‌ند ده‌رگایه‌كی نوێ دابنێن.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه عه‌مید جۆن تایگرت، گه‌وره به‌رپرسی كاروباری به‌رگری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ،ئه‌مڕۆ راپۆرتی كۆتایی له‌تیمی ده‌رخسته راده‌ستی لیوا روكن حامید مه‌هدی زه‌هیری،فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی تایبه‌ت كه به‌رپرسه له‌پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كردووه.
شایانی باسه له‌ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند جارێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.