یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، یانه‌ی شاهانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه ئه‌نجامی پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كانی زێدان پۆزه‌تیڤ بووه، بۆیه ڕاهێنه‌ره‌كه له یاریزانان و ئه‌ندامانی ڕیال جیاكراوه‌ته‌وه‌و كه‌ره‌نتین كراوه‌و له لایه‌ن تیمه پزیشكیه‌كانه‌وه ڕۆژانه چاودێری باری ته‌ندروستی ده‌كرێت.
له ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش، دێڤید بێتۆنی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی میرێنگی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ڕیال مه‌درید ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی میوانداری له هه‌فته‌ی بیسته‌می لالیگا كه یاریه‌كه ئه‌م شه‌و له یاریگای مێندیزۆرازا له شاری ڤیتۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێگای باسه ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دایه‌و به جیاوازی حه‌وت خاڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دێت .
یانه‌ی ریال مه‌درید: زێدانی راهێنه‌ر تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.