Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:58

ڤیدیۆ .. هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ سێ مووشه‌ک کرانه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراون و یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان له‌سه‌ر ماڵێك له‌ ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی جیهاد له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌و حه‌ده‌س ،دوای هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌ڕان و پشكنینی به‌رفراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان ده‌ست پێكردووه‌.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ به‌ئامانج گرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.

شایانی باسه‌ ئه‌م هێرشه‌ی سه‌رهێزه‌كانی ئه‌مریكا ، به‌یه‌كه‌مین هێرش له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆبایدن داده‌ندرێت.

ببۆ بینیني گرته‌ ڤیدیۆكه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه‌ ..https://twitter.com/i/status/1352787271121051648

دواي سوپای عێراق رایگەیاند، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، تەنھا زیانی ماددەیی لێکەوتووەتەوە.

لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وردەکاری لەبارەی ئەو ھێرشە مووشەکییە بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ھاتووە:

"بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون کە دوو لەو مووشەکانە لە نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتەخوارەوە".

بەپێی راگەیەنراوەکە، مووشەکەکەی دیکە لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتەخوارەوە کە جگە لە زیانی ماددەیی، زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبوویەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون کە یەکێک لە مووشەکەکان لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد کەوتووەتەخوارەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

هه‌روه‌ها بۆ بینینی چركه‌ساتی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ كیلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ https://twitter.com/i/status/1352860753578094592

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.