ئەمرۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2025 فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کێشەی جوتیاران گووتی ،ئەوەی دوێنێ لە کەرکوک روویدا مێژووی تەواوی نەیارانی کوردە ، هەمیشە کورد چەوسێندراوەو ماف خوراوبووە، ئێمەی کورد دەبێ بە هەموو پێکهاتەو حیزبەکان و هاوڵاتیان پێکەوە داکۆکی لە مافی ئەو جوتیارانە بکەین ،دوێنی جەنابی سەرۆک و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامیان دا، هەربۆیە ئێمە وەکو .پارتی دیموکراتی کوردستان بە هێزی سەربازی و سیاسی داکۆکی لە مافی جوتیاران دەکەین ،ئەمە تەنها داگیرکردنی زەوی جوتیاران نیە بەڵکو داگیرکردنی خاک و نیشتیمانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.