دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی پێشوو، له بازاڕێكی شه‌عبیی عێراق دوو ته‌قینه‌وه ڕووی دا و ده‌یان كوژراو و بریندری لێ كه‌وته‌وه ، ئه‌ندامێكی لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت:ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پێوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشی هاووڵاتییانی عێراق نییه . ده‌شڵێت : بەبێ پێشمەرگە ئارامی بۆ عێراق ناگەڕێتەوە
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پێوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت، جێگای دڵخۆشیی هاووڵاتییانی عێراق نییه، به‌تایبه‌تی له ڕووی ئه‌منییه‌وه، عێراق ئه‌منیه‌تی خراپه، پێویسته متمانه له نێوان هێزه عێراقییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه تاكو بتواندرێت ئه‌منییه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه، متمانه له نێوان خه‌ڵك و هێزه عێراقییه‌كان نییه.
ناسر هه‌ركی راشیگه‌یاندووه: نه‌بوونی هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی هێزه چه‌كداره‌كان وای كردووه ئه‌منییه‌ت له پارێزگاكانی عێراق نه‌بێت، هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ندرێت، نه‌بوونی ئارامی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سانێكە، عێراق سه‌روه‌ریی نییه، بووه‌ته ساحه‌ی ململانێی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و مه‌زهه‌بی.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: عێراق به‌و شێوه‌یەی ئێستا هه‌یه چاره‌نووسێكی باش چاوه‌ڕێی ناكات، پاش ئه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش وه‌ك هێز نه‌ما، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌بوون بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەو تیرۆریستانە ڕۆژ به ڕۆژ گه‌شه بكەنەوە و به‌رنامه‌ی خۆیان دابنێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئیداره‌یه‌كی ناته‌ندروستی عێراق بووه، نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بیاننێت، هێز له ته‌واوی سنووره‌كان دا‌بنێت، ئێستا ناوچه‌یه‌كی فراوان هه‌یه داعشی تێدایه، به‌ئاشكرا هاتوچۆ ده‌كەن، ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندایە، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگه‌نه ڕێكکه‌وتن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییی نێوانیان.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیده‌گه‌ێنێت: له سنووری ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ سنووری ده‌وڵه‌تی ئێران داعش به ئازادی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له سووریاوه داعش دا‌خلی عێراق ده‌بێت، ئێستا له زۆربه‌ی زۆری شاره‌كانی عێراق داعش شانه‌ی نوستوویان هه‌یه، به‌رده‌وام چالاكیی تیرۆریستی دەکەن، ئۆپڕاسیۆنه‌كانی هێزەکانی عێراق نه‌یتوانیوه كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی شه‌عبی و سوپا له سنوورێك هه‌یه له كاتی ڕووداوه‌كان كه‌سیان خۆیان ناكه‌ن به به‌رپرس، به‌بێ پێشمه‌رگه ئارامی بۆ عێراق ناگه‌ڕێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.