فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی ،سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی "تۆڵه‌ی شه‌هیدان" به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاشكرای كرد كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تیرۆریستێك له باكووری به‌غدا پایته‌ختی عێراق ده‌ستگیركراوه.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند "هێزێكی دژه تیرۆر له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌ی شه‌هیدان، تیرۆریستێكیان له قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدا، ده‌ستگیركرد".
سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌ی شه‌هیدان ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو به‌سزاگه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له كارئاسانیی بۆ هاتنی ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی كه له ناوچه‌ی باب شه‌رقی ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه.
به‌یانی دوێنێ هه‌ینی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی ، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان له‌ژێر ناوی "تۆڵه‌ی شه‌هیدان" ده‌ستی پێكرد.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه، دوو تیرۆریستی خۆكوژ له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ڕان ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه و به‌وهۆیه‌وه 32 كه‌س كوژران و 110ی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.