وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند: هێرشەکانی بەغدا بیری هێناینەوە، کە تا ئێستاش تیرۆر هەڕەشە لە عێراقییەکان دەکات.
دانیەل بی سمێت كە بە شێوەی كاتی كارەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڕێوەدەبات لەبارەی تەقینەوەکانی دوێنێى بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە پەلامارە تیرۆرستییەكان هەڕەشە لە ژیانی عێراقییە بێ تاوانەكان دەكات .
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئێمە سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەكانی قوربانیان دەنێرین و هیوادارین ئەوانەی بریندارن بە زوویی چاك ببنەوە، کە بەهۆیەوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون.
دوێنێ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا، بەپێی ئامارە سەرەتایەکان، 32 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.