Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:29

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بوو بۆ هه‌موو عێراق

له‌ لێدوانێكی تایبەتدا بۆ کوردستان تی ڤی
کوردستان TV
100%

لیوا خالید ئەلمەحنا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق له‌ لێدوانێكی تایبەتدا بۆ کوردستان تی ڤی ڕایگه‌یاند: تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەغدا زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ هەموو عێڕاق.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق گوتی: ئەمڕۆ ڕووداوی تەقینەوەیەکی بەهێز له بەغدا ڕوویدا و تیایدا به دەیاها کەسی بێ تاوان شەهید و بریندار بوون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان که گووتەبێژی سەرکردەی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كان 23 هاووڵاتی شه‌هید بوون و دەیانی تریش برینداربوون.

ڕاشیگه‌یاند: ئەم تەقینەوەیە دوای ماوەیەکی زۆر لە سەقامگیری ڕوویدا که شاری بەغدا و شارەکانی دیکه بەخۆیانەوە بینووە.

ئەم ماوەیەی دوایی هێزە ئەمنییەکان تاڕادەیەك سەرکەوتووببون له پووجەڵکردنەوەی چەندین پلانی تیرۆرستی یان تێکشاندنی، که ئەویش بەچاوکراوەیی هێزە ئەمنیەکان بەدی هاتووه‌ ،که هەوڵی زۆریاندا بۆ گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان.

هەروەها بەردەوام هێزە ئەمنیەکان ئەوە دەڵێن که لەملاوئەملا پاشماوی تیرۆرستانی داعش ماون ، ئەگەر چی لەم ماوەیەی دواییدا چەندین سەرکەوتنیان بەسەر تیرۆرستانی داعش تۆمارکرد و ئەم هێزە تیرۆرستانەیان به پلە یەک لاواز وپەرتەوازە کرد.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان تی ڤی سەبارەت بەوەی ئایە بۆ لەم کاتانەدا ئەم تەقینەوەیە ڕوویدا ؟ لیوا خالید گوتی له ڕاستیدا هەر کردەوەیەکی تیرۆرستی یەك ئامانجی هەیه ئەمیش له هزری داعش و ئەو کردە تیرۆرستیانەی روویان دەدا ،بەتووندی له عێڕاقی دەدا به هەموو شارەکانیەوە ، ئامانج له تیرۆر کووشتنی خەڵکه و هیچیتر.

گوتیشی: ئەم کارەی که ئەنجامدرا تەنیا پەیامەکەی بۆ عیڕاق نەبوو، بەڵکو بۆ گشت جیهان بوو، مەبەستیش بۆ ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیانی بێ تاوان و مەدەنی .

هەروەها سەبارەت بەوەی کە ئایە ئەم تەقینەوەیە هیچ پەیوەندیەکی بە مەسەلەی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق هەیە؟ ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: له ڕاستیدا پەیامە سەرەکییەکەی پشت ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش زیاتر بۆ ئەوەیە که بزانرێت بوونی ماوە و له کردەوەکانی بەردەوامه، ئەم پەیامەشیان چەند شتێکمان بۆ دیاردەخات.

گوتیشی: سەبارەت به ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش ئەوە ئەنجام دەدرێت ، چونکه پێشتریش له کات و ساتی ناخۆشتر هەڵبژاردن ئەنجامدراوە ، ئیستا ئاسایش بەرقەرارە و کاریگەری نابێت لەسەر هەڵبژاردن و پێموانیە تیرۆرستانی داعش بتووانن کردەوەی لەم جۆرە جارێکی تر ئەنجام بدەن ئەمەش بەگوێرەی زانیارییە نەوەک پێشبیبی کردن ، چونکه دەبینین هێزە ئەمنیەکانمان هەموو جۆرە پێداویستیەکان لەبەر دەستە بۆ بەرپرچدانەوەی تیرۆرستان .

ڕاشیگه‌یاند: ئایا هۆکار چیە دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ئەمنیەت بەرقەرارە ، ئێستا ئەمجۆرە تەقینەوە ڕوویدا ، هه‌ر بۆیە هەموو هاووڵاتییه‌كی عێڕاقی لەهەر شوێنێك و هەر ناوچەیەكى میللیدا بێت ئامانجە، جا ئەم کردەوانه بۆ هەر ڕێکخراویك بێت ، چونکه کەسێکی مەدەنی خۆی له ناو خەڵکی سڤیل دەتەقێنێتەوە ، ئامێرئ دەزگاکانی ئەمنی و پۆلیس له هەمووشوێنێکدا وەك ماڵ و کووچەو کۆڵان بوونیان نیه ، بەڵام شارەزایی ئیستیخبارات گەیشتۆتە ئه‌و ئاسته‌ى که تیرۆرستانی داعش هەمیشە هەوڵی لەو جۆرە کردەوانه بده‌ن.

ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.