Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:45

بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە نرخی کاڵاکان پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت هایپەرمارکێتی کارفوری بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.1.21، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە نرخی کاڵاکان و بەدواداچوون بۆ جێگیری نرخ و چاودێری کردنی، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند، هایپەرمارکێتی کارفوری بەسەرکردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، لەنزیکەوە یەکە یەکەی بەشەکانی ناوهایپەرمارکێتی کارفوری بەسەرکردەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ھەڵگرتنی بەرھەمەكان و نرخی کاڵا خۆماڵی و هاوردەکان و جێگیری نرخ و جموجۆڵی هایپەرمارکێتەکە کرد و لە کەم و کوڕی و پێداویستی و گرفتەکانی کۆڵییەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر 2021.1.21

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.