Erbil 13°C شەممە 18 کانوونی دووەم 12:01

ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی: تیرۆریستان ھه‌وڵده‌ده‌ن دۆستانی عێراقیمان بکوژن

کوردستان TV
100%

ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش پاڵپشتی خۆی بۆ ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق به‌ ئامانجی به‌دیھێنانی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌ عێراق دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند. تیرۆریستان ھه‌وڵده‌ده‌ن زیان به‌و كه‌سانه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ ھه‌وڵی ئاشتیی ده‌ده‌ن.

ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق، توێتێكی سه‌باره‌ت به‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندا و نووسیوویه‌تی:"سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا بوونه‌ته‌ قوربانی".

22

ئه‌وه‌شی نووسیووه‌: "ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا، نموونه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستان ھه‌وڵده‌ده‌ن دۆستانی عێراقییمان بكوژن و، زیانیش به‌و كه‌سانه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ ھه‌وڵی ئاشتیی ده‌ده‌ن".

ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌ پاڵپشتیكردنی حكوومه‌تی عێراق  كه‌ ھه‌وڵی به‌دیھێنانی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌ عێراق ده‌دات.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، عه‌مید حازم عه‌ززاوی رایگه‌یاندبوو كه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت روویانداوه‌.

پێشتریش گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی رایگه‌یاندبوو، به‌پێی دوایین ئامار، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌ بۆ ٢٨ كه‌س و ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٣ كه‌س.

تا ئێستا ھیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی به‌غدا رانه‌گه‌یاندووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.