Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:53

یوڤێنتوس نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


یانەی یوڤێنتوس نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بۆ تۆپی پێ‌ بۆ نۆیەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا، لە یاری دەستنیشانكردنی پاڵەوانی جامەكەو لە یاریگای ماپی لە شاری ڕێجیۆ ئێمیلیا یانەی یوڤێنتوس پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردووی كالچیۆ بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ناپۆلی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی جامی ئیتاڵیای بردەوە.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوچواردا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یوڤێ سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و‌ گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد، پاشان ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی گۆڵی دووەمی بیانكۆنێری لە دواساتەكانی یاری بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش یوڤێنتوس نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بۆ نۆیەم جار لە مێژووی خۆی مسۆگەركرد كە ئەمەش ڕیكۆردێكی پێوانەییە، هاوكات خانمە پیرەكە یەكەم نازناوی لە ژێر سەرپەرشتی ئەندریا پیرلۆی ڕاهێنەرەكەی بەدەستهێنا.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.