Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:55

وەزیری گواستنەوە و گه‌یاندن: ئه‌مساڵ پڕۆژەی ستی پاس رادەیەگەیەنین

کوردستان TV
100%


دوای راگرتنی پڕۆسەی دەرھێنانی كارتی زانیاری و لەزگەی ئۆتۆمبێلی تەكسی، لە ئێستادا پڕۆسەكە دەستی پێكردووەتەوە و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش  رایده‌گه‌ێنێت، ھەر ئەمساڵ پڕۆژەی (ستی پاس) رادەیەگەنین.

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: پڕۆسەی پێدانی كارتی زانیاری و لێدانی لەزگە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی تەكسی جێبەجێ دەكرێت، ئەوەش دوای وەستانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەڵام لە ئێستادا پڕۆسەكە دەستی پێكردووەتەوە و ھەموو ئۆتۆمبێلێكی تەكسی پێویستە پابەند بێت بە دەرھێنانی كارتی زانیاریی ئۆتۆمبێلەكەی، لەگەڵ بەكارھێنانی لەزگەی تایبەت بە تەكسی.

وەزیری گواستنەوە و گه‌یاندن دەشڵێت: دوای كۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن، ماوەیەك دیاری دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەی پێدانی كارتی زانیاری و لەزگەی تەكسی، ھەر شۆفێرێكیش لەو ماوەیەدا پابەند نەبێت، ئەوا سزای بەدواوەیە، لەبەر ئەوەش داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین ئەوانەی ئۆتۆمبێلی تەكسی بەكار دێنن، پابەندی بڕیاری حكوومەت بن.

ئانۆ جەوھەر روونیشی كردەوە: پڕۆژەی (ستی پاس) لە پێداچوونەوەی كۆتاییدایە و ئەمساڵ رایدەگەیەنین، تا كۆمپانیاكانی وەبەرھێنان بێن بۆ ئەوەی كاری تێدا بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.