هاتووچۆی هەولێر شۆفیران لە داخرانی رێگایەك بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاگادار دەكاتەوە و رایدهگهێنێت:تیمەکانی راماڵینی بەفر لەکاتی ئێستا خەریکی راماڵینی بەرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ى 10 ى 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و كه ئاماژه بۆ ئهوه دهكات: كه سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرماوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و ناحیەی هیران لەکاتی ئێستادا گیراوە.
راشیدهگهیهنن، هەرچەندە تیمەکانی راماڵینی بەفری سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاكکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر لە کاتی ئێستا خەریکی راماڵینی بەفرن،بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ 5 پلەی ژێر سفر، مانەوەی ئەو کەمە بەفرەی سەر رێگایەکە دەکات بەشەختە و بەستەڵەک وە زۆر مەتەسیدارتری دەکات لە بەفرەکە.
هاتووچۆی ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كه لە ئێستادا شوفێران وەکو رێگای بەدیل دەتوانن رێگای شەقڵاوە-هیران بەکاربهێنن.
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.