به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباره به دزینی پێنج ماتۆڕسكیل .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان- نووسینگه‌ی باكوور به‌بوونی ڕووداوێكی دزینی ماتۆڕسكیلێك ئاگاداركرانه‌وه و دوای وه‌رگرتنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ڕ. س. ع.)، ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: دوای ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تباره‌كه دانی نا به ئه‌نجامدانی (٥) تاوانی دزینی ماتۆرسكیل له (٥) شوێن له نێو شاری هه‌ولێر.
پۆلیسی هه‌ولێر روونیشیكردۆته‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه له‌كاتی ده‌ستگیر كردنی ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بۆته‌وه‌و و كارمه‌ندێكی پۆلیسی به چه‌قۆ زامداركردووه ، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكیش مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش به پێی مادده (446) له یاسای سزادان به‌ند كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.