بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى باران و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه: پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو ئاسمان لە باکور و ناوەڕاستى هەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچە هەور، بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران و بارینى بەفر بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.
نزمترین پلەکانى گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزى لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک وە لە ناوچە شاخاوییەکان دادەبەزێت بۆ چەندین پلەى ژێ سفرى سیلیزى.
ئاماژهی بهوهشكردووه شەختە دروست دەبێت بەتایەت لەناوچە شاخاوییەکان و تەم و مژ لە هەندێ ناوچە دروست دەبێت هەر وەکو لە نەخشەکەدا دیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.