به ئامادهبوونێكی زۆر له لهلایهنگرانی جۆ بایدن، لە یەکەم وتاریدا وەکو سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: بە ئومێدەوە دەڕوانمە ئایندە و زۆر کاری دیکەش ماوە کە پێویستە بکرێن.
جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراو، لەسەر دەستى سەرۆکى دادگاى باڵا، حاکم جۆن رۆبەرتس سوێند یاسایی خوارد، هەروەها جێگرەکەشى، کامالا هاریس، لەسەر دەستى حاکم سۆنیا ستۆمایەر سوێندی خوارد.
ئەمڕۆ چوارشهممه 20-1-2021 كاتژمێر 7ی ئهمشهو به كاتی ههرێمی كوردستان لە كۆشكی سپی، رێورەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وەك 46ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، لە وتاری سوێنخواردنیشیدا، بایدن رایگەیاند، بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئایندەو بەیەكەوە بەرەنگاری ئاڵنگارییەكان دەبینەوە، بە یەكگرتووییش رێگە لە دروستبوونی پشێوی دەگرین.
جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمەریکا رایگهیاند: پێویستە پێکەوە بین بۆ روبەڕوبوونەوەی گرفت و ئاڵنگارییەکان و کار دەکەم بۆ ئەوەی ئەمەریکا ببێتەوە بە پێشڕەوی چاکەکاری لە
جیهاندا.
بایدن گوتیشی جارێکی دیکە فێربووین کە دیموکراسی بەنرخە، لەبارەی تووندوتیژییەکانی چەند رۆژی رابردووش لە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد "یەکگرتووین چەشنی یەک نەتەوە.
بایدن سوپاسی هەموو ئەو ئەندامانەی هەردوو حیزبی دیموکرات و کۆماریی کرد کە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەبوون و گوتیشی، بە درێژایی مێژووی ئەمریکا یەکگرتوویی بەسەر دابەشبووندا سەرکەوتووە.
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: کاردەکەین بۆ دامەزراندنەوەی دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا.
وتیشی، دوو سهدهیه توندوتیژی پێش دهستاودهستكردنی دهسهڵات له ئهمریكا رووینهداوه. ئاماژهی بهوهشكرد، ئهمڕۆ له گۆڕهپانێكدا كۆبوونهتهوه و ئاههنگی سهركهوتن دهگێڕن، كه پێش چهند رۆژێك توندوتیژی و پشێوی تیایدا هاته ئاراوه.
گوتیشی، کاری زۆرمان لەپێشە کە پێویستە ئەنجامی بدەین و دەبێت، ڕوبەڕووی توندڕەوی سیاسی و کردەوە تیرۆریستییە ناوخۆییەکان ببینەوە.
ههر له میانهی وتارهكهیدا جۆبایدن گوتی: من رۆحم دەخەمە سەر زەوی بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان یەکبخەمەوە، جیاوازی چینایەتی و رەگەزپەرستی ئیدانەکرد گوتیشی نابێت ئەمریکییە سپی پێستەکان خۆیان بە زیاتر بزانن لەرەشپێستەکان، نابیت ناکۆکی لەنێوان چین و توێژەکان هەبێت.
بایدن جەختیکردەوە، ئێستا پێویستە هەمووان سەرەتایەکى نوێ دەست پێ بکەنەوەو رێز لەیەکتر بگرن و ئەو ناکۆکیانەى کە هەیە پێویست ناکات بکرێت بە شەڕ، دەشڵێت ئەمریکا پێویستە بەهێز تر ببێت لەوەى ئێستا هەیە، ئەوەش پێویستى بە هەوڵی هەموان هەیە.
هەروەها سەرۆکى نوێی ئەمریکا گوتی: من سەرۆکى هەموو ئەمریکییەکانەم بەبێ جیاوازى، سەرۆکى ئەوانەشەم کە دەنگیان پێداوەم كه دەنگیان پێ نەداوم.
بایدن باسی مەترسییەکانی کۆرۆنا و کاریگەرییە ئابورییەکانی کرد، وتی دەزانم کە دوودڵن لە ئایندەی کارەکانتان بەهۆی ئەو پەتایەوە، بەڵام پێکەوە کارێک دەکەین، کە کەمترین کاریگەریی لەسەر ئێمە هەبێت و هەموو ناڕەحەتییەکان پێکەوە کۆتایی پێدەهێنین.
ئاههنگی دهست بهكاربوونی جۆ بایدن وهك چل و شهشهمین سهرۆكی ئهمهریكا تهواو جیاواز دهبێت چونكه بۆ یەکەمجار لەماوەی سهد و پهنجا ساڵی رابردووی مێژووی ئەمریکادا ئەو سەرۆکەی کە کۆشکی سپی جێدێڵێت، ئامادەی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ نابێت.
هاوكات تووندترین رێکاری ئەمنی بۆ رۆژی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا گیراوەتەبەر، بیست و پێنج هەزار گاردی نیشتمانی بە شار و شارۆچکەکانی واشنتن بڵاوکراونەتەوە و دەزگا هەواڵگرییەکان بە چڕی خراونەتە حاڵهتی ئامادهباشییهوه.
ئامادهكردنی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.