Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانان: بایدن کەسایەتییەکی دیاری ئەمریکایەو خەڵکه‌کەى‌ خۆشیان دەوێت

کوردستان TV
100%

کۆلۆنێڵ مایڵز کاگێنتس گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، له‌ لێدوانێكی تایبەت به‌ کوردستان تی ڤی راگه‌یاند: ئەمڕۆ بۆ ئەمریکا و گەلەکەی ڕۆژێکی مێژوویی دەبێت.

کاگێنتس گوتی: ئەمڕۆ جۆ بایدن دێتە کۆشکی سپی و دەسەڵاتی سەرۆکایاتی ئەمریکا لە ئەستۆ دەگرێت، گوتیشی بایدن کەسەیەتیەکی دیاری ئەمریکایە و خەڵکی ئەمریکا بایدنیان خۆش دەوێت، پێشبینیش دەکەم ئەو بتوانێت گۆڕانکاریەکی بەهێز لە سیاسەتی ئەمریکادا بکات.

جۆبایدن ڕابردوویەکی دوورو درێژی لە سیاسەتکردن دا هەیە بۆیە گەشبینین بە سەرکەوتنی لە پڕۆسەکەدا.

گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش گوتیشی: ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو خەڵکی ئەمریکای توڕەکرد هەر ئەوەش بوو زیاتر وای کرد کە تڕەمپ لە هەڵبژاردنەکان دەرنەچێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خەڵکی ئەمریکا حەز بە ئاشتی دەکات و دژی شەڕە بۆیە داوایان لە بایدن کردووە کە چیتر خەڵکی ئەمریکی نەکوژرێت و دەیانەوێت ئەمریکا شێوازی  سیاسەت کردن لەگەڵ تەواوی دونیا بگۆڕێت.

کاگێنتس لە کۆتایی دا هیوای خواست کە بایدن جێبەجێکەری ئەو داواکاریانە بێت کە وەک بەڵێن بە گەلی ئەمریکای دابوو.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.