Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

حەسەن روحانی: ترەمپ مرد و ژیانى سیاسى کۆتایی پێهات

کوردستان TV
#11
100%


سەرۆک کۆماری ئێران خۆشحاڵی خۆی بە کۆتایی هاتنی سەردەمی ترەمپ دەبڕی و رایگه‌یاند: ترەمپ مرد، ژیانى سیاسى کۆتایی پێهات، بەڵام رێککەوتنى ئەتۆم ماوە و نەیتوانى سەرکەوێت بەسەریدا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كابینەی حكومەتەكەیدا رایگەیاند: ئەمساڵ ساڵی سەركەوتن و بە دەستهێنانی دەستكەوتی گەورە دەبێت، كۆتایی دەسەڵاتی ترەمپیش نزیكە، خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بە کۆتایی هاتنی سەردەمی ترەمپ.

لە وتارێکیدا کە بەبۆنەى کۆتاییهاتنى دەسەڵاتى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى پێشوى ئەمەریکاوە پێشکەشیکرد، روحانی گوتی: ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بریارێك لەسەر ئێران  بدات، ئەوانیش بڕیارێك دەدەن و بێدەنگ نابن، بەڵام ترەمپ مرد.

ڕوحانی ڕایگەیاند، تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە، ئەگەر بێتوو ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، ئەوا ڕێز لە پابەندبوونەکانیان دەگرن بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی کە کراوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.