Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:33

بۆ رێکخستنی نرخه‌کان و خزمه‌تگوزارییه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌کان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ سبه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان، بۆ رێكخستنی نرخه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات.

ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بۆ پێداچوونه‌وه‌ و رێكخستنی نرخه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتیشی: رێكسختن و دارشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی سیسته‌می دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی كوالیتی ده‌رمان، بۆ رێگری كردن له‌ ده‌رمانی نایاسایی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش چاودێر ده‌بن، حه‌وێزی گوتیشی: پێداچوونه‌وه‌ بۆ نرخه‌كانیش ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.