Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

دوو گەورە بەرپرسی عێراق ھەر یەکیان بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزا دران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری پێشووی بەشی چاکسازی نەوجەوانان لە گرتووخانەی تاجی باکووری بەغدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکردن لە دەستەی وەبەرھێنانی عێراق، ھەر یەکیان بە چوار ساڵ زیندانیکردن، سزا دران.

لەمبارەیەوە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان سەربە دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،  بە یارمەتی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی چاکسازی نەوجەوانان لە گرتووخانەی تاجی باکووری بەغدا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لەگەڵ تاوانبارێکی دیکە، سێ بەندکراو لە گرتووخانەی تاجی ھەڵاتوون کە تا ئێستا ئەو سێ بەندکراوە دەستگیرنەکراونەتەوە و ھاتووە:

"دادگای کەرخ تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە پرسەکانی دەستپاکی دوای وردبینیکردن لەو دۆسیەیە، بەپێی ماددەی ٢٧٢ لە یاسای سزاکانی عێراق، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بەشی چاکسازی نەوجەوانان لە گرتووخانەی تاجی باکووری بەغدا دەرکردووە".

باس لەوەشکراوە کە ھەر بەپێی بڕیاری دادگای کەرخ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو تاوانبارە دەرکراوە و ھەروەھا گەشتکردنشی بۆ دەرەوە لێ قەدەغەکراوە.

لە لایەکی دیکەوەی دادگای دەستپاکی عێراق، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکار لە دەستەی وەبەرھێنانی عێراق دەرکرد.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاشکرایکردووە کە دادگای دەستپاکی سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکار لە دەستەی وەبەرھێنانی عێراق، سەعید جەمیل ھوەیدی دەرکردووە.

سەرچاوەکە راشیگەیاند کە دادگا، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەمانی سەعید جەمیل ھوەید و لابردنی ناوبراو لە پۆستەکەی دەرکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە ھۆکاری دەرکردنی ئەو سزایە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکار لە دەستەی وەبەرھێنانی عێراق، سەعید جەمیل ھوەیدی نەداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.