مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد رایدهگهێنێت كه سیاسیه‌تی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق ناگۆڕێت و هۆشداریش له بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌دات .
مه‌حمود عوسمان، به ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه، سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆبایدن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌رامبه‌ر به عێراق ناگۆڕێت و به‌ڵام له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به‌ئێران توندبوو، به‌ڵام بایدن بۆ وه‌ستاندنی گرژییه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق ده‌كات.
مه‌حمود عوسمان ، هۆشداریش له‌ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بۆردومان بكرێت، ئه‌وا بایدن وه‌ڵامی ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش كێشه‌كانی پێشوو بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.