Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

وێنه‌ .. لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 40 سانتیمەتر بەفر باریوە

کوردستان TV
100%


بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 40 سانتیمەتر بەفر باریوە.
سیروان حوسێن، وتەبێژی كۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئەم شەپۆلە بەفرە نەبۆتە هۆكاری پەكخستنی سنوورەكەمان، هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ، بەردەوامە، ئێستا تیمەكانی بەفر راماڵینی كۆمەڵگا و تیمەكانی كەرتی چواری سۆران خەریكی راماڵینی بەفرن لەسەر رێگا گشتییەكان و گۆڕەپانەكان، بەهەمانشێوەش لە دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران تیمەكان خەریكی راماڵینی بەفرن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بگەنە سنوور و دەست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێت.
هاوكات ئیبراهیم عەبدوڵڵا، رائیدی پۆلیسی هاتووچۆی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: بەهۆی ئەم شەپۆلە بەفرە چەند رووداوێكی پێكدادانمان هەبوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، داوا لە برا شۆفێرانمان دەكەین ئەوانەی رێگای حاجی ئۆمەران دەگرنەبەر،بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە بچووكەكان زنجیر لە تایەكانیان ببەستن و پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن و خۆیان لە تیژڕەوی بپارێزن، بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر رێگای گشتی مەرزی حاجی ئۆمەران دروست نەكەن و نەبنە هۆكاری رووداوی جەرگبڕو ژیانیان سەلامەت بێت.
 كەریم سمكۆ

11

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.