هاتوچۆی سلێمانی فرۆشتنی زیاتر لە دوو هەزار ماتۆرسكیلی پانكراوە بە زیادكردنێكی ئاشكرا رادەگەیەنێت و ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، كه گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنەكە لە ڕۆژنامەكاندا دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ى 1 ى 2021 ، لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی كردهوه: كه پشت بەستن بە ڕێنمایی مامەڵەكردنی هۆكارەكانی گواستنەوەی دەست بەسەردا گیراو و جێهێڵدراوی ژمارە (1)ی ساڵی (2016)ی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (2072) دوو هەزارو حەفتاو دوو ماتۆڕكسیل ی پانكراوە بە شێوەی (ئاسن) كە بەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1- پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت، لە بەرواری (2/2/2021) لە كاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی.
2- هەر كەسێك ئارەزووی بەشداربونی لە زیاردكردنەكەدا هەبێت پێویستە بڕی (%10)ی نرخی خەمڵێنراو وەك بارمتە بەچەكی پەسەندكراو پێشكەش بە لیژنەكە بكات.
3- گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنەكە لە ڕۆژنامەكاندا دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.
4- دەبێت كڕیار لە ماوەی (5) پێنج ڕۆژدا سەرجەم ماتۆڕسكیلە پانكراوەكان بباتە دەرەوەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن، پاش تێپەڕبونی ئەو ماوەیە بڕی (150000) سەدو پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت وەك سزای دواكەوتن بۆ هەر ڕۆژێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.