گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران و ڕایدەگەیەنێت: دەستكاری كردنی دەنگی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە ، ده‌شڵێت ئەو شۆفێرەی خەڵكی بێزار ده‌كرد بەدەنگە بەرزەكەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سزا درا.
فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: ئەو ئۆتۆمبێلە كە لەجۆری دۆج چارجەرە لەدەوربەری چوارریانی زراعە دەسوڕایەوە و خەڵكی بێزار ده‌كرد بەدەنگە بەرزەكەی و لێخوڕینە ناشرینەكەی سزا درا لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە.
ده‌شڵێت: لەسەریەتی لەماوەی هەفتەیەك سەردانی بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر بكات ، سەرپێچیەكەی دەستكاریكردنی دەنگی لابردبێت و تەسلیمی بكات ئەگەر نا رێكارەكان توندتر دەبن و نیشانەی گلدانەوەش دەخرێتە سەرئۆتۆمبێلەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووه: ئەو ئاگاداركردنەوەیەی دەستكاری كردنی دەنگی ئۆتۆمبێلیش بۆهەموانە نەك تەنها بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی هاتووچۆ رایدهگهێنێت: كهشۆفێرهكه به‌بڕی چل هه‌زار دینار سزادرا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.