ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ى 1 ى 2021 ، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی مه‌سیحی كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مرۆ له‌شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر ، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى زه‌عیم عه‌لی ، له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی مه‌سیحی كۆده‌بێته‌وه.
ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و یه‌كڕیزی پارت و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مرۆدا له‌گه‌ڵ پارته‌كانی مه‌سیحی تاوتوێ ده‌كرێن.
شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان نزیك به دوو هه‌فته ده‌بێت ، سه‌ردانی بۆ لای پارت و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و پارته‌كانی دیكه ده‌ستپێكردووه ، له‌سه‌ردانه‌كانیشدا یه‌كڕیزی پارته‌كان له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.