سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئێمه وه‌ك پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاشكرا گوتومانە به‌م شێوه‌ی له پڕۆژه یاسای بودجەدا هاتووه ئاماده‌ین نه‌وت و داهات ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام ڕادەستکردنی نه‌وت و ڕادەستکردنی كوردستان دوو شتی جیاوازن، دەشڵێت تا پارتی مابێ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ته‌سلیم به هیچ كه‌س ناكه‌ین.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکرتی کوردستان لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسینێکی سەبارەت بە هەڵوێستی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان و بابەتی رادەستکردنی نەوت بە حكومه‌تی عێراق بڵاوکردووەتەوە.
ده‌شڵێت، به‌داخه‌وه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا و له هه‌رێمی کوردستان له‌م كاته‌دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر شێوازی یٔیداره‌ی نه‌فت و بودجه ڕێككه‌وتوون و پڕۆژه‌ی یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق كراوه، له جیاتی ئه‌وه‌ی پشگیری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بكه‌ن. خه‌ریكی بیانووگرتن و به‌یاننامه ده‌ركردنن له دژی ھەرێمی کوردستان و بێ هیچ هۆكارێك ده‌یانه‌وێ به خه‌ڵك بڵێن ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ڕێگری كرد له‌م ڕێككه‌وتنه هۆكاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه نه‌وت ڕاده‌ست ناكات.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکرتی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئێمه وه‌ك پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به یٔاشكرا گوتومانە به‌م شێوه‌ی له پڕۆژه یاسای بودجەدا هاتووه یٔاماده‌ین نه‌وت و داهات ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام ڕادەستکردنی نه‌وت و ڕادەستکردنی كوردستان دوو شتی جیاوازن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، با هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان نه‌یاران و دۆستانیش بزانن تا پارتی مابێ و تا گه‌لی كوردستان ده‌نگ به پارتی بدات ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ته‌سلیم به به‌غدا و هیچ كه‌سی تر ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: لای ئێمه ژیان و مووچه گرنگه به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه ژیان له هه‌موو شت گرنگتره، پارتی سه‌رشۆڕ ناكات و ژیانێكی شایسته‌ش بۆ گه‌لی كوردستان دابین ده‌كات و ئەم گەلە ھەر بە سەربەرزی دەمێنێتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.