Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:53

ھاوپەیمانان 2 لیوای دیکەی پێشمەرگە پڕچەک ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


بڕیارە لە چوارچێوەی ھاوكاری و ھەماھەنگیی ھاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، دوو لیوای دیكە پڕچەك بكرێن، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش  رایده‌گه‌ێنێت، ھەموو پێداویستییەكی دوو لیوای نوێ، لەسەر ئەركی ھاوپەیمانان دابین دەكرێت.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی  راگه‌یاند: لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، ھێزەكانی ھاوپەیمان دوو لیوای پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و ئەمەش كاریگەری ھەبوو لەسەر ھێزی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش، ساڵی رابردووش ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ھەردوو لیوای ١٤و 16یان پڕچەك كرد و ھەموو پێداویستییەكی سەربازییان لە چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ بۆ دابین كردن و هەروەها مەشق و راھێنانیشیان بەو دوو لیوایە كرد.

 راشیگه‌یاندووه‌: بڕیارە دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە دابمەزرێن، ئەوانیش لیوای 13 و 15 ن و ھەردوو لیواكەش لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێداویستیی سەربازییان بۆ دابین دەكرێت.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێت: ھاوپەیمانان بەڵێنی ئەوەیان پێ داوین ھاوكاریی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە بكەن، بە تایبەتی لە یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگە و مەشق و راھێنان، ھاوپەیمانانیش بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بوونە، كە ئەمەیش ھەنگاوی زۆر گرینگن بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە لەسەر دەستی ھاوپەیمانان بە چەك و پێداویستیی پێشكەوتووی سەربازی، دابمەزرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.