له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە نی روچی کۆنسوڵی گشتی کۆماری میلی چین كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتی چینیان له‌بواره‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری تاوتوێیان كرد .
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، ئامانجی سەردانەکەی کۆنسوڵی چین بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و کۆماری چینە، بەتایبەتی لە‌بواری توانای بونیادنانی بەنداوەکان و سەرچاوەکانی ئاو بە ئەزمونێکی سەرکەوتوو لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و گواستنەوەی تەکنەڵۆژیای بەرهەمهێنانی خانوی پلاستیکی بەشێوازێکی زۆر سەردەمی و مۆدێرن، بە جۆرێک کە جوتیارانمان دەتوانن لە هەموو وەرزەکانی ساڵ بەرهەمی ناوەخۆیی بەرهەم بهێنن بە تێچونێکی زۆر گونجاو و کوالێتیەکی زۆر باش.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەو ئاڵوگۆڕی و پەیوەندیانە، لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی چین بانگهێشتی فەرمی شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کردووە بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ کۆماری چین.
وه‌زاره‌تی كشت‌وكال ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی بەردەوامی کۆماری میلی چینی کرد لەبوارەکانی پێشخستن و بونیادنانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری، وە پشتیوانی تەواوی وەزارەتی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەموو هەوڵێکی لێکتێگەیشتن کە خزمەتی پەرەپێدانی پەیوەندیە لە مێژینەکانی نێوان هەردوو لا بکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه لەکۆتایدا چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی گرنگ لە نێوان هەردوو لادا پەسند کران.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.