Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:47

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێشەممە 19ـی 1ـی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خلوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە یاشار گولەر سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا و هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و كاربەدەستی وەزارەتی بەرگریی توركیا.
لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی توركیا ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو و، جەختی لەوە كردەوە كە سەقامگیریی و ئاساییشی ناوچەكە و، هەروەها پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی زۆری هەیە و ڕاشیگەیاند، سەقامگیری و ئاساییش دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری و پێشكەوتنی ناوچەكە. لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش وەزیری بەرگریی توركیا ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی خوازیارە هەموو كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر ببێت.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، جەختی لە بنەماكانی دۆستایەتی و دراوسێبوون لەنێوان هەردوولا كردەوە. هەروەها ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسی  و تەحەدییات و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە.
 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.