Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:29

لە ساڵی رابردوودا کرواتیا زیاتر لە 7000 پەنابەری گەڕاندووەتەوە

کوردستان TV
100%


بەپێی دوایین بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران ، وەزیرێکی بۆسنە ڕایگەیاند کە ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە 7000 کۆچبەری بە زەبر ناردووەتەوە سنورەکانی بۆسنە. وە دەپرسێت کە بۆچی وڵاتەکەی خۆی هەرگیز شتێکی لەم جۆرەی بەرامبەر وڵاتە هاوسێکانی نەکردووە. 
لە ئێستادا 7210 کۆچبەر لە بۆسنەدان کە لە کرواتیاوە گەڕیندراونەتەوە. کۆی گشتی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە بۆسنەدان بریتییە لە 9000 کەس، وە زۆرینەیان لە سەنتەرەکانی باکوری ئەو وڵاتەدا نیشتەجێن کە نزیکە لە کرواتیاوە.
شایەنی باسە، ڕێکخراوە مرۆییەکان و وڵاتی سلۆڤانیا پۆلیسی کرواتیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە توندوتیژی بەرامبەر کۆچبەران دەکەن، بەڵام دەسەڵاتدارانی کرواتیا ڕەتی دەکەنەوە کە پۆلیسەکانیان هیچ شتێکی نایاساییان کردبێت.
 وڵاتی بۆسنە یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆچبەران ڕووی تێدەکەن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، وە بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانە لە سربیا و مۆنتێنێگرۆوە دەچنە نێو وڵاتەکە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.