ئەندامێكی لیژنەی چارەكردنی كێشەی زەوی لە كەركووك رایگهیاند: لیژنەكەمان دوو بڕیاری لەبارەی زەوییەكانی كەركووكەوە دەركردووە، كە نابێت بە ھیچ شێوەیەك دەستكاریی زەوییەكان بكرێت تا چارەسەر دەكرێت و، هەروەها لەسەر سەرپێچییەكانیش، بانگھێشتی پارێزگار و بەڕێوەبەری كشتوكاڵ دەكرێت.
دكتۆر ناسر ھەركی ئەندامی لیژنەی چارەكردنی كێشەی زەوی لە كەركووك و پهرلهمانتاری فراكسیۆنی پارتی لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: لیژنەكەمان بەردەوامە لە گفتوگۆكردن لەبارەی چارەكردنی كێشەی زەوی لە كەركووك، بەڵام سەرەڕای ئەوەی بڕیارمان دابوو كە نابێت دەستكاریی زەوییەكان بكەن تاچارەسەر دەكرێت، عەرەبەكان بەردەوامن لە بەكارھێنانی زەوییەكان، بۆیە ئێمەش دوو بڕیارمان دا و بەردەوامیش دەبین تا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
گوتیشی: بڕیارمان داوە نابێت بە ھیچ شێوەیەك زەوییەكان بەكار بێنن و ئەگەر بەكاری بێنن، كوردەكان ئێمە ئاگادار دەكەنەوە، چونكە ناكرێت سەرپێچی بكەن. بڕیاری دووەمیش ئەوەیە، لەسەر ئەو كارە پارێزگار و بەڕێوەبەری كشتوكاڵ بانگھێشتی لیژنەكەمان دەكەین بۆ ئەوەی كێشەكە چارە بكەین.
دكتۆر ناسر ھەركی ئەندامی لیژنەی چارەكردنی كێشەی زەوی لە كەركووك و پهرلهمانتاری فراكسیۆنی پارتی دهشڵێت: لیژنەكە ھیچ وادەیەكی بۆ كاركردن نییە و، بەردەوام دەبێت تا بە تەواوی كێشەكە چارەسەر دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.