Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:55

خۆتان له‌به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ به‌دوربگرن

کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی نه‌بونی مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوێنی فرۆشتنی ده‌رمانی گیایی به‌ڵاڵوك داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش داوا ده‌كات ئه‌و ده‌رمانانه‌ی مه‌رجه‌ زانستییه‌كانی تێدا نییه‌ به‌كار مه‌هێنن.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی گرانفرۆشی، لیژنه‌كه‌ به‌دواداچونی بۆ شوێنی فرۆشتنی ده‌رمانی گیایی به‌ڵاڵوك له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی كردوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌نرخێكی زۆر به‌رز گیراوه‌كانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كاته‌وه‌‌.
وتیشی: هاوڵاتیه‌كه‌ سكاڵای هێناوه‌ بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كه‌له ‌ده‌فرێكی بچوكدا به‌ناوی ئاوی كه‌ره‌وزه‌وه‌ بڕێكی كه‌م گیراوه‌یه‌كیان به‌ (120.000) هه‌زار دینار پێفرۆشتوه‌، له‌ كاتێكدا نازانرێت ئه‌و گیراوه‌ له‌چی پێكهاتوه‌، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و بۆدڵنیا بونه‌وه‌وه‌ لێی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی ده‌كه‌ن بۆ پشكنین.
رونیكرده‌وه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه گیاییه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ زانستییه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌م نه‌هێنراوه‌، نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زانستی ده‌رمانسازیه‌ هه‌وه‌رها كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌رمانی گیایی ده‌فرۆشن  ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك نرخه‌كان دیاری ده‌كرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر پێكهاته‌ و بڕه‌كانیان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان نییه‌ وه‌هه‌روه‌ها خۆیان له‌به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ به‌دور بگرن، له‌وانه‌یه‌‌ زیانی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان زۆرتر له ‌سوده‌كانی.  
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌ فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی، نمونه‌ی ده‌رمانه‌ گیاییه‌كان ده‌برێت بۆ پشكنین و شوێنی فرۆشتنی ده‌رمانی گیایی به‌ڵاڵوك داده‌خرێت.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.