Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 01:00

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ره‌تیده‌کاته‌وه‌ هێرش کرابێته‌ سه‌ر ھێزه‌کانی سوپا عێراق

کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ھێرشكرابێته‌ سه‌ر ھێزه‌كانی سوپا له‌ باكووری پارێزگای بابل و رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

شانه‌ی ناوبراو راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی ھێرشكردنه‌ سه‌ر ھێزه‌كانی سوپا له‌ باكووری پارێزگای بابل بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ھاتووه‌ "ھه‌ندێك له‌ میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ھێزه‌كانی سوپا له‌ باكووری پارێزگای بابل بۆردومانكراون و به‌ھۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون و بریندربوون".

راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ھه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، ھه‌روه‌ھا داوا له‌ ھه‌مووان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست ئاگاداربن كه‌ ژماره‌یه‌ك لایه‌ن به‌ مه‌رامی شڵه‌ژاندنی رای گشتیی، بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌".

پێشتر له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاكرابوویه‌وه‌ كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ھێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ی جرف سه‌خر باكووری پارێزگای بابل بۆردومانكراون و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون و برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.