Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:50

سبه‌ی بایدن له‌ رێوشوێنێکی توندی ئه‌منیدا کلیله‌کانی کۆشکی سپی وه‌رده‌گرێت

کوردستان TV
100%

سبه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ خۆیان بۆكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ كاتی وه‌رگرتنی كلیله‌كانی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن جۆبایدن ، سه‌رۆكی 46 مینی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

جۆبایدن له‌كاتێكدا ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له‌400 هه‌زار ئه‌مریكیی كردۆته‌ قوربانی و كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی بۆ چه‌ند به‌شێك دابه‌شبوونه‌.

ئه‌و باردۆخه‌ی كه‌ له‌سبه‌ینێوه‌ تووشی بایدن ده‌بێته‌وه‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌سه‌ره‌تاكانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه‌ ئه‌وكاته‌ی فرانكلین رۆزفت ، سه‌رۆكی 32 مینی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای ده‌كرد.

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داوه‌ به‌شداری له‌ مه‌راسیمی دانانی جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكادا ناكات،به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان چاودێری پڕۆسه‌ دیموكراتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن،به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆر جیاوازه‌و رێوشوێنێكی توند گیراوه‌ته‌به‌ر واشنتن بۆته‌ قه‌ڵایه‌كی سه‌ربازی كه‌ زیاتر له‌ 25 هه‌زار سه‌ربازی سوپای نیشتمانی ئه‌مریكا رێوره‌سمه‌كه‌ ده‌پارێزن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌رقولئه‌وسه‌ت

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.