Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:31

کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ تورکمانییه‌کان ده‌ستی پێکرد

کوردستان TV
100%


له‌چوار چێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌له‌هه‌فته‌ی پێشووه‌ ده‌ستپێكراوه‌ بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان، به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 19 ى 1ى 2021 ،  كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان  به‌سه‌ردانیان بۆ لای پارتی چاكسازی توركمان ده‌ستى پێكرد .

 كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی پارتی بۆ لای ته‌واوی پارت و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م پارتانه‌دا تاوتوێی ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت . 

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌فته‌ی پێشووه‌وه‌ سه‌ردانی بۆ لای لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ و ئه‌مرۆ و رۆژانی دواتریش سه‌ردانی شاند بۆلای ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌بێت.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.