Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:37

زمان سنوورى وڵاتان دەکێشێت!

هۆکار چیيە لە گۆگڵ تەرجەمەدا هەمیشە کوردی بۆ عەرەبی یەک مانا نیيە
کوردستان TV
100%

مەولان حەمەدئەمین
ئەگەر تۆزیک ئارەزووی جوگرافیای وڵاتان بکەیين و چێژ لە زانیارییەکانى وەربگرین، ئەوا دەبینین نەخشەی وڵاتی مەکسیک لەگەڵ ويلايەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەک خاکە، تەنانەت دۆڵ و کێویش لەتی ناکات و ڕووبار و دارستانیش پێیدا تێنەپەڕیوە وەک سنوور.

بەڵکو لەناو جەرگەی ئەو دوو وڵاتە جیاوازە، هەمان ناوچە هەن وەک کالیفۆرنیای بەشی مەکسیک و بەشی ئەمریکا، ئەم نەخشەیە یان سرووشت دروستی نەکردوە، بەڵکو زمان دروستی کردووە. بەدرێژای ئەم سنوورەی بەری ئەمریکا ئینگلیز زمانن، بەشی مەکسیکيش ئيسپانی زمانن، ئەمە زمانی ئاخاوتنە سنوورى دیاريكردووە، بۆیە دەبێت گرنگتر لە زمانی قسەکردنمان بڕوانین.. کەوابێ ئەوەی هەستی پێبکەیين سنوور بۆ نەتەوەکەمان دەکێشێت.
لە ئێستادا زمان زۆر ڕوونتر لە جاران مەترسیيەکانی لادان و لاوازبوونی دیاردەکەن لە ڕابردوو! ئەم هەستە لای کەمینەیەک ئەدیب و ڕۆشەنبیر بانگەوازی بۆ دەکرا بەڵام ئەوکات بەگرنگ وەرنەگیرا.. بۆیە ئێستا هەرکەسێک مۆبایل بەکاربێنێت ئاستی خوێندنی لە هەر قۆناغێک بێت دەتوانێت ئەو مەترسیانەی لەسەر زمان هەیە هەستپێبکات کەوا بۆچی تەنیا زمانی ئێمە لە گوگڵ وەرگێڕان دا هەمان شت نیيە و کێشەی هەیە کە ئەمە ئەسڵى مەسەلەکەیە.. بۆیە ئەگەر ‏هەوڵی ڕشد و پوخت نەدەیين وەک خەڵک و هاوڵاتی بەم ناوەندەی ڕۆشەنبیری و ئەدەبی و نووسەرەیەی کاریگەری لەسەر ئاخاوتنی کۆمەڵگادا نابێت بەئاستی پێویست. لە نێو وەرگێڕانی (قاموسی) گۆگڵ تەرجمەدا زمانی کوردی جێگا ناگرێت، ئەوەش لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە، سەرەتا با ئەوەش بڵێین ئەم بزاڤە ڕۆشەنبیرى و ئەدەبیيەی لەکوردستاندا هەیە کاریگەریان لەسەر ڕێڕەو و ڕێکردنەوەی زمان بۆ وەرگرتنی وشەو زاراوەی تازە نەبووە لەنێو کۆمەڵگا دا، لەبەرئەوەى زمانی ئاخافتنی خەڵکی نەگۆڕیوە.. بەڵکوخەڵکە ئاساییەکە ڕۆژبەڕۆژ دەسەواژەی نامۆ و قێزەون لەڕووی ماناییدا بە کاردێنن و دێننە نێو گفتوگۆوە و وشەی ئەدەبیش ڕوو لە دواوەیە، ڕەنگە هۆکاری زۆر هەبێت بۆ ئەم دابڕانەی نێوان دونیا ئەدەب و بزافى ڕۆشەنبیرى و خەڵکی ئاسایى، ڕەنگە زمانی ئەدەبی باڵا دەقی سیاسەت و بازرگانی وەرگرتبێت و خەڵک بەزمانی جیهانی خۆی نەزانێت، واتە بەجۆرێک زیاتر کەوتبێتە خزمەتی پڕۆژەی سیاسی، لەبەرامبەریشدا ناجۆری و ناپووختی لە ئاستی خەڵکی ئاساییدا بەدی دەکرێت و بەهەموو ئاستەکانی ڕاگەیاندن بازاڕیترە لەوەی کەوا کار بۆسیاسەت بکەن، یان خزمەتکردنێکی زۆری پێشکەش بە حیزبەکان و دەسەڵات کردبێت.. بەهەرحاڵ ئێستا ئەوە ی من دەمەوێت باسی بکەم تەنیا باس و شرۆڤەی خۆم نیيە، بەڵکوچەند نموونەیەک دەخەمەڕوو کە هۆکار چیيە لە گۆگڵ تەرجەمەدا هەمیشە کوردی بۆ عەرەبی یەک مانا نیيە، بەڵام بە پێچەوانەوە عەرەبی بۆکوردی کێشەی نیيە؟ 
١ـ بەکارنەهێنانی وشەی ڕەسەن و پەنابردن بۆ دۆزینەوەی ئاسانترین وشە.
2ـ نەزانینی دانانی خال و فاريزە لە نووسین تا وشەکان جیا جیا دەرکەون و تێکەڵ نەبن.
3ـ پەنابردنە بەر وشەی زۆر گەرەکی و کۆڵانی کە مەرامى شارچێتى لێوە دەبینرێت، لەبەرئەوەى وشەکان سەرتاسەری و گشگیر نیيە.
4ـ بەرخوردنەکردنی  وشەکانمان بەزمانیتر لەکاتی نووسین تا بزانین لە زمانی ديكەی وەک عەرەبی ئەو وشەی بەکاری دێنین هەمان مانای مەبەستمان پێ دەبەخشێت لەکاتى وەرگێڕاندا, ئەگەرنا وشەیەکی گونجاوتری بۆ بدۆزینەوە.
5 خاڵی جوانیشمان هەن کوردی و عەرەبیەکە یەکە بە هۆکاری ئەوەی دەستەواژەی گونجاو ووشەی دروستیان تێداهەڵبژاردووە
زارەوەکانمان دانسقە و جوانن کەچی پێی نازانین و خەلکی نەتەوەیتر ئەمە دەزانن و بەکاریدێنن زۆرجار ئەم بەکارهێنانەلەزمانیان بەدیدەکرێن
زارەوە بەکاراتوەکانمان؟لەلایەن زمانی عەرەبی زۆرن کەچی لە بەرامبەردا خۆمان هەست بەشیرینی زمانی خۆمان ناکەین ئەگینا زمانێکی دەوڵەمەند وەک عەرەبی لە هەر شتێک دووان و سیان ووشەی بۆ بەکاردێنن جگە لەشیرینی زمانی ئێمە چ هۆکارێک هەیە ووشە و دەستەواژەی کوردی بەکاردێنن ئەمەش ناسینەوەی زۆر سانایە لەبەر ئەوەی ووشەی بیانی لە زمانی عەرەبی جمع کۆ  ناکرێت و اعراب شیناکرێتەوە جگە لەوەی پیتەکان کوردین و لە زمانی عەرەبیدا پیتی ( پ  ژ ۆ ێ گ چ ڤ ) نین  بەماناش هەر کوردین سەلماون
وەک  ووشەی( زۆر) بۆ هەمان مەبەست و هەمان مانا کوردیەکەی بەکاردێت تەنیا پیتی (با) دەخەنە پیش واتا دەیکەنە (بزۆر)
ووشەی دوور بین دوو ووشەی لێکدراوی کوردیە بە ماناوە 
بۆ هەمان مەبەست عەرەب بەکاری دێنێت و بە دربین بەکاریدێنن
بروپاگندا لە بنەڕەتدا پڕو پاگەندە دووشەی بەکارهاتووی کوردی( پڕو) هەمیشە وەک شڕو شیتاڵ و کەونە بێکەلک پەڕۆ دێت ( پاگەندە) گەندە  بۆگەن خراپ گەیاندن لەبڕی هەواڵی ناراست بەکاردێ لە زمانی عەرەبی بۆ هەمان مەبەست بەکاردێت.

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.