Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:32

سەرۆکی دەزگای نێودەوڵەتی ئێزدییان: ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی جیهانی سەلماندی که‌ پەکەکە منداڵانی ئێزدی دەرفێنێت

کوردستان TV
100%


 سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان  رایده‌گه‌ێنێت، لە دانیشتنی ژمارە 45 ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا، راپۆرتێكی وردیان سەبارەت بە تاوان و پێشلكارییەكانی پەكەكە پێشكەشی ئەنجوومەكە كردووە.

حەسۆ هورمی سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ئەو ڕاپۆرتە لەسەر داواكاریی خەڵكی ئێزدی پێشكەش كرا، كە بە بەڵگە و تۆماری دەنگی خێزانە ئێزدییەكان بوو و داوای منداڵەكانیان دەكرد، كە پەكەكە رفاندبوونی.

 ئاماژەی به‌وه‌شداوه‌ ، دوای ناردنی ئەو ڕاپۆرتە، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەلماندی كەوا پەكەكە منداڵانی تەمەن كەمتر لە 18 دەڕفێنێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.