Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:51

کۆمەڵگای دەروازەی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمەران ھاوڵاتی و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایده‌گه‌ێنێت، ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێك بیەوێت بەو دەروازەیە سەردانی ئێران بكات، دەبێ لەكاتی چوونی بۆ وەرگرتنی ڤیزا و سەفەركردن، دەبێ ئەنجامی پشكنینی كۆڕۆنایان پێبێت.

لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری ھەموو  ھاووڵاتییانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە، ئەوانەی کە سەرەدانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون  بۆ وەرگرتنی ڤیزا یان لە کاتی رۆیشتن  بۆ ئێران پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەڵیان دابێت.

كۆمه‌ڵگاكه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌: دەبێت پشکنین و ئەنجامی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی كرابێت و دەرچوو بێت، نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.